وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین لە داهاتوویەكی نزیكدا پارەكە بگاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە 10ی 12ی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژوو كردووە و چاوەڕوانین لە داهاتوویەكی نزیكدا پارەكە بگاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، رۆژی هەینی نووسراوێكی دەركردووە تایبەت بە پێدانی قەرز بە بڕی 700 ملیار دینار بە حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بە گرەنتی پارەیەكی پێشەكی كە پێشكەش بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەكرێت تا دواتر لە پشكی هەرێم ببڕدرێت دوای پابەندبوونی بە ماددەكانی یاسای بودجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كێبڵی كارەبای دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفەرەزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە كێبڵی كارەبای كۆمپانیایەكی دزیبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی…
Total
0
Share