پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە دزی لە سندوقی خێری چەند مزگەوتێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لە شاری سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، چاودێریی خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لەكاتی دزیكردنەكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ل، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لەلێكۆڵینەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لەچەند مزگەوتێك لەشاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لە شاری هەولێر دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ ئەو مزگەوتانە كردووە.