توێژینەوەیەک: ئاگاداری مەترسیی جەڵتەی مێشک و لەبیرچوونەوە بن، جپسی پەتاتە و پسکیت هۆکارن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خواردنی جپسی پەتاتە و پسکیت دەبێتەهۆی پیربوونی مێشک و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و لەبیرچوونەوە زیاددەکات.

توێژەرانی نەخۆشخانەی گشتیی ماساتشوستس بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی خۆراکی ئامادەکراو زۆر دەخۆن زیاتر مەترسیی تووشبوونیان بە کێشەی تەندروستیی جددی هەیە، رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەگاتە %9 و تێکچوونی توانای مێشک دەگاتە %16 کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە.

ئەمەش بەڵگەکان زیاتر دەکەن کە خواردنی شەکر و خۆراکە ئامادەکراوەکان پەیوەندییان بە خراپیی تەندروستییەوە هەیە، هەروەها پەیوەندییان بە جۆری دووەمی شەکرە و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.

نووسەری توێژینەوەکە، دەبلیو تایلۆر کیمبەرلی، دەڵێت، “خۆراکی تەندروست گرنگە بۆ تەندروستیی مێشک بەتایبەت لەنێو کەسانی بەساڵاچوودا”.

کیمبەرلی کە توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستی دەمار-دا بڵاوکردووەتەوە ئەوەش دەڵێت، “دۆزینەوەکانمان ئەوە دەردەخەن کە پلەی پرۆسێسکردنی خۆراک رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە تەندروستیی گشتیی مێشکدا، پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم بوارەدا بکرێت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، خۆراکە زۆر پرۆسێسکراوەکان رێژەیەکی زۆر چەوری و خوێ و شەکریان تێدایە، و رێژەیەکی کەم پڕۆتین و ریشاڵیان تێدایە.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: كاتی ئەنجامدانی وەرزش گرنگە بۆ لەدەستدانی كێش

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە سندوقی خێری مزگەوتی دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share