وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکات

قوباد تاڵەبانی نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە پێگەیشت و تێیدا پشتیوانی بەردەوامی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییان دووپاتکراوەتەوە.

ئەنالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە نامەیەکدا بۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ناردووە، هیوای خواستووە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بناغەیەکی نوێ و متمانەپێکراو رێکبخرێنەوە، بۆ ئەوەی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی عێراق و هەرێم بە باشترین شێوە بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەی بەکاربهێنرین.

لە نامەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سوپاسی پێشوازی گەرمی قوباد تاڵەبانی دەکات لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان و جەختیشی کردووەتەوە، “ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان”.

ئەنالێنا بێربۆک، باسی لەوەشکردووە، “کوردستان دانیشتوانێکی گەنج و خوێندەواری هەیە و قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا خواستی خۆی دەربڕیوە کە ئەمە وەک دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بخەنە سەر رێڕەوێکی نوێ لەپێناو دابینکردنی ئاییندەیەکی گەشتر بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.

لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ ئەم روانینەی قوباد تاڵەبانی دەربڕیوە و داواشیکردووە هەرێمی کوردستان گرنگی بە گۆڕانکاری کەشوهەوا بدات بەو پێیەی ئاڵنگارییەکی گەورەی داهاتووی کوردستان و عێراقە.

بابەتی پێشتر

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکات

بابەتی دواتر

کارەساتێکی سروشتی لە ئەمریکا.. فڕۆکە هەڵگرێک نوقم دەبێت و ماددەی ژەهراوی هەڵگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share