ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە ئیسپانیا چالاکییەکانی هەفتەی 18ی لالیگا ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەکانی خیتافێ و ڤالێنسیا لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا ڕوبەڕوی یانەکانی ئیڵچی و بەلەد وەلید دەبنەوە.
یانەکانی ئیتاڵیاش یارییەکانی هەفتەی 17 ئەنجامدەدەن، گرنگترینیان لەنێوان یانەکانی ڕۆما و ئینتەرمیلان دەکرێت، کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ساسولۆ دەکات.
خولی ئەڵمانیا یەکێکی دیکە لەو خولانەیە کە بەردەوامدەبێت لە کێبڕکێکانی وەرزی 2020/2021، لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 15 دوو یاری ئەنجامدەدرێن لەنێوان یانەکانی ئاوگسبۆرگ و شتوتگارت، هەروەها ئارمینیا بیلیفێلد و هێرتا بەرلین.
یارییەکانی گەری سێیەمیش لە جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان (فا کەپ) بەردەوامی دەبن، یانەکانی لیدز یونایتد و چێڵسی و مانچستەر سیتی و تۆتنهام بەرانبەر یانەکانی کرولی تاون و مورکامبی و بێرمینگام سیتی و مارین دەوەستنەوە.
لالیگا (هەفتەی 18)
لیڤانتی – ئیبار (4:00)
قادیش – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (6:15)
ئیڵچی – خیتافێ (8:30)
بەلەد وەلید – ڤالێنسیا (11:00)
سیریا ئەی (هەفتەی 17)
ڕۆما – ئینتەرمیلان (2:30)
هیلاس ڤیرۆنا – کرۆتۆنی (5:00)
ئودینێزی – ناپۆلی (5:00)
پارما – لازیۆ (5:00)
فیۆرنتینا – کالیەری (8:00)
یوڤانتۆس – ساسولۆ (10:45)
بوندس لیگا (هەفتەی 15)
ئاوگسبۆرگ – شتوتگارت (5:30)
ئارمینیا بیلیفێلد – هێرتا بەرلین (8:00)
فا کەپ (گەڕی سێیەم)
کرولی تاون – لیدز یونایتد (4:30)
چێڵسی – مۆرکامبی (4:30)
بارنسڵی – ترانمێر ڕۆڤەرز (4:30)
مانچستەر سیتی – بێرمنگام سیتی(4:30)
بریستۆڵ سیتی – پۆرتسماوس (4:30)
مارین – تۆتنهام (8:00)
نیوپۆرت کاونتی – برایتۆن (10:45)