ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا دوای ئەنجامدانی یاریەکانی هەفتەی (18)

مێسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرانبەر غەڕناتە، گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 18 بەرانبەر غەڕناتە، گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا.

مێسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی دیکە بەرانبەر یانەی غەڕناتە گۆڵە تۆمارکراوەکانی لەم وەرزەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا گەیاندە 11، بەم ڕێژەیەشەوە پێش جێرارد مۆرینیۆی گۆڵکاری یانەی ڤیاڕیاڵ کەوت کە خاوەنی 10 گۆڵە.

هەروەها ئەنتوان گریزمان هاوشێوەی مێسی بەرانبەر غەڕناتە لەکۆی چوار گۆڵ بە دوو گۆڵ بەشداریکرد، لە ڕیزبەندی گۆڵکاراندا لەگەڵ دەستەیەک یاریزانی دیکە لە پلەکانی حەوتەم و هەشتەم جێگەی خۆیی کردەوە.

کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هەشت گۆڵەوە هاوشانی یوسف ئەلنەسیری هێرشبەری یانەی ئیشبیلیە پلەی چوارەم لەدوای لویس سوارێزەوە دابەشدەکەن، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەلنەسیری بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد توانی هاتریک تۆماربکات.

  • لیۆنێل میسی (بەرشلۆنە) 11 گۆڵ
  • جێرارد مۆرینیۆ (ڤیاڕیاڵ) 10 گۆڵ
  • لویس سوارێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید) – ئیاگۆ ئەسپاس (سێلتا ڤیگۆ) 9 گۆڵ
  • کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید) – یوسف ئەلنەسیری (ئیشبیلیە) 8 گۆڵ
  • میکێل ئۆیارزابال (ڕیاڵ سۆسیداد) 7 گۆڵ
  • مارکۆس یۆرێنتی (ئەتلەتیکۆ مەدرید) – خوسێ لویس مۆرالێس (لیڤانتی) 6 گۆڵ
  • ئینریکی گارسیا کیکی (ئیبار) – کریستیان پۆرتوگێز (ڕیاڵ سۆسیداد) – ڕۆجەر ماتی (لیڤانتی) – کارلۆس سۆلێر باراگان و ماکسیمیلیانۆ گۆمێز (ڤالێنسیا) – پاکۆ ئالکاسێر (ڤیاڕیاڵ) – ئەنتوان گریزمان (بەرشلۆنە) – جواو فیلێکس ( ئەتلەتیکۆ مەدرید) 5 گۆڵ
بابەتی پێشتر

خشتە و کاتەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق: 60 شوێنمان بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دیاریکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share