کلۆپ: پڕم لە وزە و پێویستم بە حەوانەوە نییە

یۆرگن کلۆپ لە پلانیدا نییە دەست لە پۆستی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بکشێنێتەوە

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ لە پلانیدا نییە دەستبەرداری یانەکەی بێت، یاخود حەوانەوە وەربگرێت.

دوای ئەوەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، کە یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی هەست بە بێزاری دەکات و لە کۆتایی وەرزدا یان پێشوەخت دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە، ڕاهێنەرەکە بە توندی وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانەی دایەوە و ڕایگەیاند، ” بەوپەڕی وزەوە بەردەوام دەبم”.

ڕاهێنەرە کارامەکەی “ڕێدز” لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ” پێویستم بە حەوانەوە نییە، کۆتا شت بمەوێت باسی بکەن بابەتە تایبەتیەکانە، هەمووان دەزانن بە بارودۆخێکی ناخۆشدا تێپەڕدەکەین، بەڵام ئەوە بۆ سێ هەفتە نییە و دەمێکە بەردەوامە، ئێمە لەگەڵ فشارەکاندا ڕاهاتووین”.

هەروەها دەڵێت، ” 30 ساڵە لە بواری ڕاهێنان کاردەکەم و دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکاندا دەکەم، بێگومان هەموومان بە بارودۆخی یانە خەمباربووین و کاریگەری لەسەرمان هەبووە، بەڵام پێویست ناکات کەس خۆی تووشی دڵەڕاوکێ بکات، ڕەنگە بەهۆی کەشوهەواوە پێمەوە دەرنەکەوێت، بەڵێ کەم دەخەوم، بەڵام دڵنیابن پڕم لە وزە و دۆخەکە بە ئاڵنگارییەک دەبینم، وای دەبینم ئەوەی ڕوودەدات ئاڵنگاریەکی بەهێزە و دەبێت سەرکەوین بەسەریدا”.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی لیڤەرپوڵ بەرانبەر لیستەر سیتی (3-1) دۆڕاندنیان تۆمارکرد، لە دوای یارییەکە کلۆپ ڕایگەیاند، کە چانسی بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگی ئەم وەرزەیان لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە 13 خاڵ کەوتنە دوای مانچستەر سیتی یەکەمی ڕیزبەندی.

بابەتی پێشتر

دەزگایەكی حكومەتی هەرێم سندوقی سكاڵا دادەنێت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئەو ئاستەنگانە لادەبەین دێنە بەردەممان لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و باسی دۆخی یانەکەى کرد پێش ئەوەى ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆمەدرید…
Total
0
Share