فەرمی.. مێسی ملیاری کەنداوی ڕەتکردەوە یاریکردنی لە ئەمریکا هەڵبژارد

ئەمشەو چوارشەممە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین پەیوەندیی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکییەوە کرد.

دوای مشتومڕێکی درێژخایەنی میدیایی و کارگێڕی، لیۆ مێسیی ئەستێرەی پێشووی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان پەیوەندیی بە یانەی ئینتەر مەیامی-یەوە کرد، کە لە خولی ئەمریکا بەشدارە.

بۆ ئەو مەبەستە “پوڵگا” چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئەنجامدا و بەم جۆرە وەڵامی پرسیارە گەرمەکانی دایەوە:

 

“من پەیوەندیم بە یانەی ئینتەر مەیامیەوە کرد.”

 

“ساڵێکی گرنگم لەگەڵ ئەرجەنتین تێپەڕاند، ئێستا تەنها بیر لە هەڵبژاردەى نیشتیمانی و پشوودان دەکەمەوە.”

 

“لالیگا رەزامەندیی لەسەر پلانە داراییەکەى بەرشلۆنە نیشاندا، بەڵام نامەوێت ئەوەى پێشتر پیایدا تێپەڕیم دووبارە ببێتەوە و زوو بڕیارمدا.”

 

“ساڵی یەکەمم لە پاریس قورس بوو، لە شەش مانگی سەرەتای وەرزی دووەم زۆر باشبووین، بەڵام مۆندیال کاریگەریی لەسەر یانەکە دروستکرد.”

 

“بەردەوام لەگەڵ چاڤی لە پەیوەندیدا بووم، گفتوگۆمان لەسەر دۆخی بارسا و ئەنجامەکان دەکرد.”

 

“ویستم خۆم بریار لەسەر چارەنووسی خۆم بدەم و بڕیارەکەش لەبەرژەوەندی خێزانەکەم بێت.”

 

“نەمویست هەمان چارەنووسی رابردوو دووبارە بکەمەوە و داهاتوم بخەمە دەستی کەسانێکی دیکەوە.”

 

“بەدڵنیاییەوە بیری بەرشلۆنەم دەکرد و دەمویست بگەرێمەوە، بەڵام ئەوە ڕووینەدا.”

 

“ئەمجارە بڕیارەکەم وەرزشی نەبوو، چونکە دەمەوێت گرنگیی زیاتر بە خێزانەکەم بدەم.”

 

“چەند جارێک قسەم لەگەڵ خوان لاپۆرتا کرد، زیاتر قسەم لەگەڵ چاڤی دەکرد، گفتوگۆکانیشمان دەربارەی گەڕانەوەم بوو بۆ بەرشلۆنە.”

 

“نامەوێت کەس بریار لەسەر چارەنووسی من بدات، دوای بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال و ناسناوەکانی دیکە، پێموابوو کاتی ئەوە هاتووە بیر لە شتێکی دیکە بکەمەوە.”

 

“زانیم کە هەمو شتێک لە لالیگاوە ئامادەیە و کێشەیەک لە ئارادا نییە، زانیشم کە دەبێت بەرشلۆنە هەندێک یاریزان بفرۆشێت، لە بەرشلۆنە تۆمەتی زۆریان بۆ هەڵبەستم، هیچیشیان ڕاست نەبوون.”

 

“لە ڕووی خێزانییەوە دوو ساڵی خراپم بەڕێکرد، دوو ساڵە چێژ و خۆشیم وەرنەگرتووە، ئێستا و دوای ئەوەی ناسناوی مۆندیالم بەدەستهێنا، دەمەوێت خێزانەکەم ئاسوودە بکەم.”

 

“ناتوانم هەموو جارێ قسە لەسەر کەسانێک بکەم و بە درۆیانبخەمەوە، بەڵام شایستەى ئەوەبوم بەشێوەیەکی جوانتر ماڵئاواییم لێبکرێت.”

 

“بەدڵنیاییەوە ویستوومە نزیکبم لە بەرشلۆنە، دواى وازهێنانی یەکجارەکی دەگەڕێمەوە و لە شاری بەرشلۆنە ژیان دەگوزەرێنم.”

 

“چەند گرێبەستێکم لە ئەوروپاوە پێگەیشتبوو، بەڵام بیرم لێنەکردنەوە، نامەوێت لە ئەوروپا جگە لە بەرشلۆنە یاری بۆ یانەیەکی دیکە بکەم.”

 

“بە درێژایی وەرز سەیری یارییەکانی بەرشلۆنەم کردووە، بەردەوامیش دەبم.”

 

“من بریاری خۆمم داوە، ناشزانم بۆسکێتس و ئەلبا بەنیازی چین.”

 

“مۆندیال تاکە دەستکەوتبوو کە بەدەستم نەهێنابوو، دواى ئەوەی جامەکەم بەرزکردەوە بیرم لەوە کردەوە لەگەڵ خێزانەکەم پشوویەک بدەم.”

 

“ئەگەر ویستم لەسەر پارە و سامان بووایە دەچووم بۆ یانەیەکی خولی سعوودیە یاریمدەکرد، پارەیەکی زۆریان بۆ تەرخانکردم، بەڵام لە کۆتاییدا ئینتەر مەیامیم هەڵبژارد.”

 

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی پەناگەی سەگی بێلانەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

بومەلەرزە روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share