ماوەی دوو رۆژە گەڕان بەدوای تەرمی منداڵێک لە رووباری چۆمان بەردەوامە

دوای ئەوەی دوێنێ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لە رووباری چۆمان خنکا تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمرۆ شەممە بۆ دووەم رۆژ تیمەکانمان لە گەڕان بەدوای تەرمی مناڵە پێنج ساڵانەکە بەردەوامبوون، بەڵام بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوی رووبار و لێژی و بەخوڕی ئاوەکە و ساردی پلەی گەرمی و بوونی پاشماوە لەنێو رووبارەکان نەتوانرا بدۆزرێتەوە.

دوێنێ هەینی خێزانێکی دانیشتووی هەولێر بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە شارۆچکەی گەڵاڵە کردووە و منداڵەکە کەوتووتە ناو رووباری چۆمان، باوکەکەش بەمەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵداوەتە ئاوەکەوە و خۆشی خنکاوە.

باوکەکە ناوی سۆرانە و کوڕەکەی ناوی ئەیهانە و تەمەنی پێنج ساڵانە، لە کاتی رووداوەکەدا توانرا تەرمی باوکەکە بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لەناو مزگەوتێكی بەردەڕەش كەسێك بە چەكووش برینداركرا

بابەتی دواتر

ئەفسەرێكی پێشمەرگە كۆلێژی جەنگی ئاسمانی لە ئەمریكا تەواودەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share