دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی بیانی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش 64 هاوڵاتیی بیانی دەستگیردەكات بە رێگای نایاسایی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بەزاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریكردن، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایش 16ی ئەم مانگە توانیان 64 هاوڵاتیی بیانی و شەش قاچاخچی و رێبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران بەنیازبوون لە رێگای نایاساییەوە سنوورەكان ببەزێنن و كەسانی بیانی بهێننە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لە پێناو بڕێك پارەدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، سەرجەمیان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانن و چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكان دەكەن

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەتەوە، چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن لەبارەی ناڕەزایەتی و داواكاریی دامەزراندنیان، سەرۆكی…
Total
0
Share