لەناو مزگەوتێكی بەردەڕەش كەسێك بە چەكووش برینداركرا

تەندروستیی ئاكرێ رایدەگەیەنێت، كەسێك بە چەكووش لەناو مزگەوتێكی بەردەڕەش برینداركراوە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەناو مزگەوتێكی قەزای بەردەڕەش لەكاتی نوێژی ئێوارەدا بە چەكووش بریندار كراوە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ئێستادا ئەو كەسە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک…
Total
0
Share