گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندی بەردەسووری سنووری گەرمیان سێ برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور لە گوندی بەردەسوور دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سیراتۆ و نیسان مینی پاس پێکیاندادا، پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس بریندا بوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی (1964 و 1964 و 1995)نە، دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی 50 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا…
Total
0
Share