مەترسی بۆ مووچەی هەرێم دروست دەبێت

مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مەترسیی دواکەوتنی لەسەرە و هۆکارەکەشی بۆ ناڕوونی و ناشەفافی لە پرسی نەوتی هەرێمدا دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای کار و شێخ باز سەرپەرشتیی بۆریی گواستنەوەکەی دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، حکومەتی عێراق تێبینیی لەسەر خاوەندارێتیی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆی دۆسیەی نەوت هەیە، ئەوەش مەترسیی دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، “حکومەتی عیراق تێبینیی زۆری لەسەر ئەم پرسە و کۆمپانیای کار و خاوەنەکەی کە شێخ بازە هەیە بەوپێیەی ناڕوونی و ناشەفافی لەم پرسەدا هەیە و بەهەدەردانی گەورە لە ڕوویی داراییەوە ئاشکرابووە تێیدا”.

دەڵێت، “ئەمەش کێشەی گەورە بۆ پرسی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دروستدەکات”.

باسی لەوەشکردووە، کە مەرامێک هەیە بۆ دووبارە سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە سەرپەرشتیی کۆمپانیای کار “لەپێناو رەوایەتیدان بە ناشەفافی و بەهەدەردان”، بەڵام حکومەتی عێراق ئەوەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت خۆی سەرپەرشتیی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات.

بابەتی پێشتر

شارەزایەکی گەردوونناسی: بەهۆی دیاردەکی گەردونییەوە شەوی پێنجشەممە ناتوانرێت مانگ ببیندرێت

بابەتی دواتر

راهێنانی بۆنکردن.. رێگاکانی گێرانەوەی هەستی بۆنکردن بۆ ئەوانەی لەدەستیانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share