غەریب ئەحمەد: رۆژی شەممە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنەکە دەڵێت، ”چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت و گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ”رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە لەسەر چەند تەوەرێک و گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدانە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق”.

دەشڵێت، ”پشکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننەکان یەکلایی بووەتەوە و هەریەکە لە سالم عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی دوو رکابەری دیاری سونەکانن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە”.

بە گوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە رۆژی شەممە 18ی ئەم مانگە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنەکە كۆببێتەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران

بابەتی دواتر

هەڵەبجە دەستکەوتێکی نوێی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share