بڕیارێكی نوێ لەبارەی نرخی دۆلارەوە دەركرا

بانكی رافیدەین لە عێراق یەك دۆلار بە بەهای هەزار و 465 دینار بەو كەسانە دەفرۆشێت كە ئارەزووی گەشتكردنیان هەیە بەو مەرجەی لە 10 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، بانكی ناوەندیی عێراق رێنمایی تایبەت بە خستنەروو و فرۆشتنی دۆلاری ئاراستەی بانكەكان كردووە كە هەر كەسێك كارتی بانكی هەبێت و بەنیازی گەشتكردن بێت یەك دۆلاری بە بەهای هەزار و 465 دینار پێبفرۆشرێت بە واتای 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینار و لە رۆژی شەممەوە ئەو هەنگاوە جێبەجێدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم میكانیزمە كە دیاریكراوە تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە گەشت دەكەن و دەتوانن تا 10 هەزار دۆلار سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
Total
0
Share