ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پایز نییە

هەرچەندە بەپێی خشتەی وەرزەکان ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی وەرزی پایزە لە نیوەگۆی باکووری زەوی، بەڵام بەپێی لێکدانەوە گەردوونناسییەکان دەکەوێتە رۆژی شەممەی داهاتوو.

ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەپێی ئەو خشتە گشتییەی بۆ وەرزەکانی ساڵ دانراوە، ئەمڕۆ وەک یەکەم رۆژی وەرزی پایز هەژمارکراوە، بەڵام بەپێی لێکدانەوە گەردوونییەکان، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 9:50 خولەکی بەیانی لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەچینە وەرزی پایزەوە و نیوەگۆی باشووری زەویش دەچنە وەرزی بەهارەوە”.

ئاشکراشیکرد، “یەکەم رۆژی پایز کاتەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن بە 12 کاتژمێر، لەدواتردا هێدی هێدی رۆژ بەرەو کورتبوونەوە دەڕوات و شەو درێژتردەبێت”.

ئەژی چەتۆ ئاشکراشیکرد، “ماوەیەکی دیکە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کاتی رۆژ کەمدەبێتەوە و تیشکی خۆر بەلاری لە نیوەگۆی باکووری گۆی زەوی دەدات، گەر سەرنج بدەن، لەمەودوا سێبەری باڵەخانە و درەختەکان گەورەتر دەبن ئەمەش راستەوخۆ پەیوەندی بە دابەزینی پلەکانی گەرماوە هەیە، لە هەفتەی داهاتووشەوە لە ئاسماندا زیاتر هەور دەردەکەوێت”.

 

بابەتی پێشتر

کاتی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز دیاریکرا

بابەتی دواتر

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دووکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا. قائیمقامیەتی دووکان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی…
Total
0
Share