وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”لە ئامادەباشیی تەواوداین و هەوڵدەدەین ئاگربڕی زیاتر دروستبکەین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لە ئەمساڵدا دەیان کەسمان دەستگیرکردووە کە ئاگریانکردووەتەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بەرهەمی جووتیاران بپارێزین”.

لە چوارچێوەی کارەکانیاندا سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی راوە ماسی، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ”لە 5ی ئازارەوە راوە ماسی قەدەغەکراوە تاوەکو 15ی حوزەیران، هەرکەسێک پابەند نەبێت و راوبکات سزایی یاسایی دەدرێت و دەستگیردەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکات

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پلەبەرزکردنەوە، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەبکەن. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share