راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: بازاڕی کار لەگەڵ خواستەکانی نەوەی Z ناگونجێت

لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆمپانیای ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، نەوەی Z کە بە نەوەی نێوان ساڵی 1997 تاوەکو ساڵی 2011 ناسراوە، ئاستەمی زۆری هەیە لە دۆزینەوەی کارێک کە لەگەڵ لێهاتوویی و ئاواتەکانیاندا بگونجێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ”زۆرێک لەوانەی سەر بە نەوەی Zن پێش ئەوەی تەنانەت ئەو کارە تاقیبکەنەوە، دەستلەکاردەکێشنەوە، چونکە ئەوەی لە زانکۆکان فێری دەبن زۆرجار لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا ناگونجێت، هەروەها زۆربەی زانکۆکان ئەو راهێنانە پێویستانە پێشکەش ناکەن کە خاوەنکارەکان پێویستیانە”.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ”رێژەی بێکاری لە نێوان نەوەی Z زیادیکردووە لە ئەنجامی چەند هۆکارێک، لەوانە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و خاوبوونەوەی بوژانەوەی ئابوری، ئەمە بێجگە لە گۆڕانکاری گەورە لە بازاڕی کاردا”.

هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە نەوەی Z زیاتر حەز بە تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکانی دەکات، بێجگە لە میدیا و کات بەسەربردن ئەم نەوەیە پێیان باشە خۆیان لە کارە مەترسیدارەکان بەدوور بگرن و فشاری دەروونییان لە ئاستێکی بەرزدایە.

نەوەی Z پێش نەوەی ئەلفایە و زۆربەی سەرچاوەکان نەوەی Z بەو کەسانە پێناسە دەکەن کە لە ساڵی 1997 تاوەکو ساڵی 2011 لەدایکبوون.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share