كالیفۆرنیا ئامادەكاری بۆ “لافاوی كارەساتبار” دەكات

شارەزایانی كەشناسی هۆشداریدەدەن لەوەی ناوەڕاستی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا لە بەردەم مەترسیی “لافاوی كارەساتبار”دایە لە رۆژانی كۆتایی هەفتەدا (شەممە و یەكشەممە).

ویلاتەكە كە خاوەن زۆرترین دانیشتووانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ماوەی سێ هەفتەیە لە بەردەم بارانێكی بەخوڕدایە كە گەیشتووەتە پێوانەی مێژوویی.

زنجیرەیەك لافاو تیایدا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی لانیكەمی 19 كەس، وەك ئەوەی دەسەڵاتداران بڵاویانكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی لافاو، داڕمانی زەوی، پچڕانی بەرفراوانی تەزووی كارەبا و كەوتنی درەخت.

لە دوێنێ هەینی-یەوە بارستە هەوایەكی ساردی نوێ كالیفۆرنیای گرتووەتەوە، ئەمەش دەسەڵاتدارانی لە دۆخی ناوەڕاستی ویلایەتەكە نیگەران كردووە. نیمچە دورگەی مۆنتیری دابڕاوە لە جیهان بەهۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلەكانەوە، هەروەك ئاو شاری سالیناس دادەپۆشێت كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 160 هەزار كەسە.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراکانەی زینکی پێویست بۆ جەستە دابیندەکەن

بابەتی دواتر

ناسا: 9 ساڵی دوایی گەرمترین بووە لە 140 ساڵی رابردوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share