دۆلار به‌سه‌روو 146 هه‌زار دینار ده‌ستیپێكرد

بازاڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ بە به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار دەستیپێكرد و نرخه‌كه‌ى چووه‌ سه‌روو ‏‏146 هەزار دینار.‏

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، لە ‏كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 146 هەزار و 500 دینار، كه‌ به‌راورد به‌ داخستنى بازاڕ له‌ دوێنێدا دوو هه‌زار به‌رزبووه‌وه‌.

لە كردنەوەی بازاڕی دراو لە سلێمانی، نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون…‏

‏100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار و 500 دینار.‏

‏100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 165 هەزار دینار

‏100 پاوەند بەرامبەرە بە 198 هەزار دینار

‏100 لیرەی تورکی بەرامبەرە بە 11 هەزار دینار

‏100 هەزار تمەنی ئێرانیش بەرامبەرە بە 5 هەزار 750 دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش بۆ ئەنجومەنی وەزیران…
Total
0
Share