نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەدوای پلانی هەندێک وڵاتی ئەوروپی بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا، داوای لەو وڵاتانە کرد وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی ئەو سنوورە.

فەرحان حەق لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران و بڕیاری هەندێک وڵات بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا وتی، “هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەروەری و سنوورەکانی خۆیدا دەکات، بەڵام دەمەوێت بڵێم ناکرێت کۆمەڵێک خەڵک کە هەموومان دەزانین هێزی سەربازی نین و ژمارەیەک خەڵکی برسی و ماندوون، کە پێویستییان بە یارمەتییە، وەک مەترسی سەیریان بکرێت، ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بەوجۆرە لێیان نەڕوانن”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی هەریەکە لە بەریتانیا و ئەڵمانیا نیازی خۆیان بۆ ئەگەری ناردنی سەرباز بۆ سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا نیشاندا.

هەزاران کۆچبەر لە ڕەگەزنامەی جیاواز لەسنوورەکانی بیلاڕوسیان بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانە لەدۆخێکی سەرختی سەرما و برسێتیدان.

زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی لە سنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە خەڵكی هەرێمی كوردستانن، پرسەكە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان كاردانەوەی زۆری بەدوایخۆیدا هێناوە.

بابەتی پێشتر

تووشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا 250 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

فاوچی: ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ پێگەیشتووان پێویستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share