بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت وزە لە خزمەت داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتردا بێت

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، مامەڵەی تەندروست و نیشتمانییانە لەگەڵ کەرتێکی گرنگی وەک وزە ئامانجی ئێمەیە و دەمانەوێت ئەو سامانە نیشتمانییە لە خزمەت داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتردا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ پات رایان، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران (ئەندامی لیژنەی دابینکردنی بودجە و هاوکاریی لۆجستی بۆ هێزی پێشمەرگە) کۆبووەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و کەرتی وزە روونکردەوە و رایگەیاند، بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی فاکتەرێکی بەهێزی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و پڕچەککردنێتی، بۆیە هیوادارین پشتیوانییەکان بەردەوامییان هەبێت.

وتیشی، “مامەڵەی تەندروست و نیشتمانییانە لەگەڵ کەرتێکی گرنگی وەک وزە، ئامانجی ئێمەیە و هەوڵی بۆ دەدەین، دەمانەوێت ئەو سامانە نیشتمانییە لە خزمەت داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتردا بێت و ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەمان”.

 

بابەتی پێشتر

یەکەم نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی بەخشراوی ژنان لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کرایەوە

بابەتی دواتر

پسپۆڕێکی دەروونی: پشتگوێخستنی پیاوان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە توندوتیژی دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێكمان دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share