ئەمڕۆش باران و بەفر بەردەوامە و سبەینێ كۆتایی دێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و شەختە دروستدەبێت

كەشناسیی هەرێم بەردەوامیی بارانبارین و ئەگەری بەفربارینی لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك سەنتەری قەزا و ناحیە ڕاگەیاند، سبەینێ شەپۆلەكە هێواشتر دەبێتەوە، هۆشداریش دەدرێت لە نزمتربوونەوەی پلەكانی گەرما و دروستبوونی شەختە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە هەور و بارانبارین دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە ئاستی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت.

كەشناسی پێشبینیی كردووە، لە سەنتەری هەندێك قەزا و ناحیە بەفر دەبارێت تێكەڵ لەگەڵ نمەباران، لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئاستی بەفربارین زیاتر دەبێت.

كەشوهەوای دهۆك ئارامتر دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینیی كردووە سبەینێ شەپۆلی بارانبارین و هەروەها بەرفری ناوچە شاخاوییەكان تا دوای نیوەڕۆ بەردەوام بێت و دواتر كۆتایی دێت.

كەشناسیی هەرێم هۆشداریشی داوە لە “نزمبوونەوەى نزمترین پلەکانى گەرما لە کاتەکانى بەیانى زوو بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى لە ڕۆژانى شەممە و یەک شەممە، کە دەبێتە هۆى دروستبوونى دیاردەى شەختە لە بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیوا ئەفەندی: لە مانگی داهاتووەوە لیستی مووچەی خانەنشینان دەخرێتەسەر سیستمی پەیرۆڵ

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی خانەنشینانیش بەتەواوی بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەدەکرێت. هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای…
Total
0
Share