سەرۆك كۆماری عێراق: دۆخی سیاسی قبوڵكراو نییە

لە پەیامێكیدا كە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاویكردووەتەوە، دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، دۆخی سیاسی ئێستا چیدی قبوڵكراو نییە، كاتی چارەسەری بە كردارە بۆ گێڕانەوەی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵك بە دادپەروەری.

لە پەیامەكەی سەرۆك كۆماردا هاتووە ” جەژنتان پیرۆز، خۆتان و كەسوكارتان هەر لە جەژنان بن. هیوادارم بە گیانی هاوكاری و بە یەكڕیزی ڕووبەڕووی مەینەتییەكان بینەوە”.

سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، دۆخی سیاسی ئێستا چیدی قبوڵكراو نیيە، بە تایبەت دۆخی خراپی بژێوی و مووچەی خەڵك و ئازادیيەكان، كاتی چارەسەری بە كردارە بۆ گێڕانەوەی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵك بە دادپەروەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى: فەرمانبەرانى گرێبەست هاوشێوەى فەرمانبەرانى هەمیشەیی زەوییان پێدەدرێت

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بە دوو مەرج.…
Total
0
Share