سعودیە و ئەمریکا رێککەوتنێکیان واژووکرد

حکومەتی سعودیە و ئەمریکا نەخشەڕێگایەکیان بۆ هاوکاریکردن لە بواری وزەدا لە ریاز واژووکرد و جەختیان لەوە کردەوە هاوکارییەکانی نێوانیان لەو بوارەدا زیاتر دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردەوە، ئەو رێککەوتنە لەلایەن عەبدولعەزیز کوڕی سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە و جێنیفر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا واژووکرا، هاوکات نەخشەڕێگاکە رێککەوتنێکە بۆ هاوکاریی هاوبەش لە بواری وزە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

وەزیری وزەی سعودیە و ئەمریکا جەختیان لەوە کردەوە، ”پێویستە هاوکاریی هاوبەشی نێوانیان لەو بوارانەدا زیاتر بکەن کە پەیوەندییان بە بواری وزەوە هەیە لەگەڵ زیادکردنی دابینکردنی وزە لە چوارچێوەی رێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزەی پاکدا”.

سەبارەت بەو رێککەوتنە نوێیە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، ”نەخشەڕێگاکە بە چەند هەنگاوێک جێبەجێ دەکرێت، لەوانە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر سیاسەتەکان لەو بوارانەی نەخشەڕێگاکە دەیگرێتەوە، بەتایبەتی سیاسەتەکانی پەیوەست بە ستانداردەکان و چوارچێوەی رێکخستنی رێککەوتنەکە، هاوکات بەرەوپێشبردنی توێژینەوە و پەرەپێدانی هاوبەش لە بواری تەکنەلۆژیا نوێیەکان و بنیاتنانی توانا مرۆییەکان”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share