کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک نمەباران لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیە و باشووری دهۆک دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکەی کورت خایەن دەستپێدەکات، هاوکات لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری دروستبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە. ڕوونیشیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
Total
0
Share