سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و تیمەکانی بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانی، هۆبەی ناو بازاڕ بە هاوکاری بەشی پۆلیسی رێکاری لەهەڵمەتێکدا هەستان بەدوایین ئاگادارکردنەوەی سەرجەم ئەو دووکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان یان شمەک و کەرەستە و پۆشاک لە دەرەوەی دووکانەکان جێدەهێڵن.

ئاشکراشیکرد، پێویستە دووکاندارەکان هەستن بە لابردنی ئەو پەردانە، چونکە هۆکاری سەرەکییە بۆ کەوتنەوەی ئاگر.

هەر لە هەڵمەتەکەدا پسوڵەی سزادان بۆ ئەو دووکان و بازاڕانە کرا کە سەرپێچی رێنماییەکانیان کردووە و پابەندنەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان. قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share