خورماتوو.. بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خەرجدەکرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە-ی دا کە لەساڵی 2018دا مووچەکانیان دزرابوو و تائێستا وەریاننەگرتووە.

مەلا کەریم شکور لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی ئەو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی کە لەساڵی 2018 مووچەکانیان لە ناوچەی داوودە لێدزرا، لەماوەیەکی نزیکدا بۆیان خەرجدەکرێت.

دوێنێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی خورماتووی یەکێتی کۆبووەوە و دۆخی ئێستای خورماتوو و ناوچەکە بەگشتی گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا داواکاریی خەرجکردنی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ساڵی 2018دا خرایە بەردەم بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بەڵێنیدا لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی ئەو مامۆستایانە خەرجبکەن.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان: بەڕەچاوکردنی کوالێتی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی بڕەخسێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share