لە گەرووی جەبەل تاریق نەهەنگ کەشتییەکی ژێرئاو خست

لە رووداوێکدا لە گەرووی جەبەل تاریق ژمارەیەک نەهەنگی ئۆرکا کە نەهەنگی بکوژیشیان پێدەوترێت کەشتییەک کون دەکەن و بەو هۆیەوە ژێرئاو دەکەوێت.

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کەشتی ئەلبوران کۆنیاک کە درێژییەکەی 15 مەتر بووە و دوو سەرنشینی هەڵگرتووە لەسەرەتای داخڵبوونیان بە گەرووی جەبەل تاریق لەلایەن چەند نەهەنگێکەوە لە جۆری ئۆرکا کە بە نەهەنگی شین ناسراوە هێرشیان کراوەتە سەر.

کەشتیوانەکان دەڵێن، لە کاتەکانی سەرەتادا هەستمان بەوە دەکرێت تەنێک بەر بەشی خوارەوەی کەشتییەکە دەکەوێت، تا دواتر کەشتییەکە کون بوو و ئاو هاتەناوی.

کەشتیوانەکان لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە توانرا رزگاربکرێن.

لە ساڵی 2020 ەوە ئەمە حەوتەمین جارە رووداوی لەم شێوەیە دووبارە ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

پزیشكان رێنمایی دەكەن بە كەمكردنەوەی خواردنی هەندێك لە میوەكان

بابەتی دواتر

بایدن: رێگە بە چین نادەین بازاڕی ئەمریکا داگیربکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share