ڕوس ئەتۆم: داعش پلانی هەبووە بۆ گەیشتن بە سەرچاوە ئەتۆمییەکان لە ڕوسیا

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕوس ئەتۆمدا هاتووە، بەپێی زانیاریی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوودا داعش پلانی هەبووە بگاتە سەرچاوەی کەرەستە و ماددە تیشکدەرە ئەتۆمییەکان لە ڕوسیا.

لە ڕاپۆرتی ڕوس ئەتۆم سەبارەت بە زانیارییە ئەمنییەکانی ساڵی 2020دا هاتووە، “بەپێی ئەو زانیارییانەی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە پێماندراوە، لە مانگی ئەیلولی 2020دا، داعش هەوڵی داوە لەڕێگەی پلانەکانیەوە بگاتە کەرەستە و ماددە ئەتۆمییەکان لە ڕوسیا، بەوهۆیەشەوە ڕوس ئەتۆم ڕێکارە ئەمنییەکانی لەسەرجەم پێگەکانی بەهێزکردووە”.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، “بەهاوکاری لەگەڵ دەستەی ئەمنیی ناوچەکە سەربە دەزگای ئەمنی فیدراڵ و هێزە ئەمنییەکان، ڕێکار و هەنگاوی ڕێکخراوی ئەمنی و تەکنیکی گیرانەبەر بۆ وەڵامدانەوەی هەر کردەوەیەکی لەوجۆرە”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو کەرەستانەی لە سەرچاوەکانی ماددە تیشکدەرەکاندا هەن بەهیچ شێوەیەک گونجاو نین بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام دەکرێت بۆمبی لێدروستبکرێت، کە جۆرێک بۆمبە بە کەرەستە و تەقەمەنییەکانی دیکە دروستدەکرێت و ماددەی تیشکدەریشیان تێدایە.

بابەتی پێشتر

سۆران.. گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان خنکا

بابەتی دواتر

ئەمریکا سزای بەسەر 34 کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێران، چین و ڕوسیادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share