بەرپرسێکی ئەمریکی لە تورکیا بە هەزار و 500 نموونەی جاڵجاڵۆکە و دووپشکەوە دەستگیرکرا

بەرپرسی مۆزەخانەی ئەمریکی بۆ مێژووی سروشتی لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بە هەزار و 500 نموونەی جاڵجاڵۆکە و دووپشکەوە دەستگیرکرا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لۆرێنزۆ بریندینی شارەزای جاڵجاڵۆکە لە مۆزەخانەی ئەمریکی بۆ مێژووی سروشتی لە کاتی هەوڵدانی بۆ بەقاچاخبردنی نموونەی جاڵجاڵۆکە و دووپشک دەستگیرکراوە.

ئەو بەرپرسە لەناو جانتا دەستییەکەیدا نموونەی ئەو زیندەوەرانەی بە مردوویی لە کیسەی جیاجیادا هەڵگرتبوو.

دوای دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە رایگەیاندبوو، ئەو زیندەوەرانەی لە 30 وڵات کۆکردووەتەوە و توێژینەوەی لەسەر دەکات.

بابەتی پێشتر

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆک: گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەدەستی هاوڕێیەکی کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share