پۆلیسی دهۆک: گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەدەستی هاوڕێیەکی کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی دهۆک، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ماڵی هاوڕێیەکی خۆی بە چەکی کڵاشنکۆف کوژرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەکراوە، گەنجەکە لە ماڵی هاوڕێیەکی خۆی بووە و بە چەکی کڵاشینکۆف بە سەختی بریندارکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای گواستنەوەی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی: ئامادەنیم بچمە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرم

محەمەد حەلبوسی رایدەگەیەنێت، ئەگەر ژیانیشم لەسەر دانابێت، ئامادەنیم بچمەوە هەولێر بۆ ئەوە ببمەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.…
Total
0
Share