حەوت رێگا بۆ پاککردنەوەی ماکیاژەکەت بە دروستی

کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە دوای ڕۆژێکی پڕ لە کار، هەست بە ماندوێتیی پێست و ڕووخسارت دەکەیت، یەکەم کار کە پێویستە دوای گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە بیکەیت پاککردنەوەی ماکیاژەکەتە.

ئەگەر ماکیاژ پاکنەکرێتەوە و گرنگیی پێنەدرێت خاڵەکانی سەر پێست، هێڵە تاریکەکان دەردەکەون کونیلەکانی پێست گەورەدەبن و پێست پیرتر دەردەکەوێت، بۆئەوەی پێستێکی تەندروست و درەوشاوەت هەبێت گرنگی بدە بە پاککردنەوەی بەشێوەیەکی تەندروست.

رێگا ڕاستەکانی پاککردنەوەی ماکیاژ:

یەکەم: قژت ببەستە، بەرلەوەی دەستبەکەیت بە پاککردنەوەی ماکیاژەکەت.

دووەم: پاکژکەرەوەی ماکیاژی چاو بەکاربهێنە، بۆ پاککردنەوەی ماکیاژی چاوەکان پاکژکەرەوە سادەکان بەکاربهێنە چونکە چاو هەستیارە.

سێیەم: هەڵم بۆ دەموچاوت بکە، کرداری هەڵمکردن بۆ ڕووخسار دەکڕیت بە زۆر رێگەی ئاسان بکرێت ئەمە یارمەتیی ئاسان پاکژکردنەوەی ماکیاژەکەت دەدات.

چوارەم: ماکیاژی لێوەکانت پاکبکەرەوە، ڤازلین بۆ ماوەی پێنج خولەک بدە لە لێوت و وازیلێبێنە، دواتر بیسڕەوە لێوت دەچێتەوە سەر ڕەنگە بنەڕەتییە سروشتییەکەی.

پێنجەم: پاکژکەرەوەی پێستت بەکاربهێنە، هەموو ڕووخسارت بە پاکژکەرەوە پاکبکەرەوە.

شەشەم: بە جێڵی شتنی ڕووخسار بەکاربهێنە و ڕووخسارت بەجوانی بشۆ و وازیلێبێنە خۆی وشکببێتەوە.

حەوتەم: شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە، دڵنیابەرەوە لە هەڵبژاردنی شێدارکەرەوەیەکی گونجاو لەگەڵ جۆری پێستتدا.

بابەتی پێشتر

یونسكۆ: ژمارەیەك رووباری گەورەی بەستوو بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە دیارنامێنن

بابەتی دواتر

یەكێتی بۆ پارتی: پەنجا بە پەنجای چی؟ حەفتا و پێنجی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share