شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سنووری قەدەغەکراوی بەنداوەکان و لە کاتی پێدانی مۆڵەت و دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) لە سنووری شارەوانییەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتیمان پێویستە پابەندی یاساکانی تایبەت بە (ئاو و دەریاچەو، رووبارەکان) بن.

دەشڵێت، بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لە بەرنامەی کۆکردنەوە و ئیشپێکردنی ئاو لە بەنداوەکان و پاکڕاگرتنی ژینگەی بەنداوەکان .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەکەینەوە ئەوانەی کە لە سەرچاوە ئاوییەکانەوە نزیکن رەچاوی پرۆژەکان بکەن .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share