دیارترین سوودەکانی هەنار

میوەی هەنار یەکێکە لە بەسوودترین میوەکان کە ناتوانرێت پشتگوێبخرێت بۆ تەندروستیی جەستە، بەهۆی دەوڵەمەندیی میوەکە بە ڤیتامینەکان و کانزا و دژە ئۆکسانەکان.

هەنار دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەهەوکردن و ڤیتامین سی کە بەرهەمهێنانی دژەتەنەکان زیاتردەکات و یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی بەرگریی لەش، بەمەش هەنار دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە پاراستنی سیستمی بەرگریی و ڕێگری لە نەخۆشییە باوەکان و هەوکردنەکان.

پۆتاسیۆم و دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو هەنار کاریگەریی هەیە لەسەر پارێزگاریکردن لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و هەوکردنەکانی پەیوەست بە شۆردنی گورچیلەکان.

گرنگترین سوودەکانی هەنار:

یەکەم: پارێزگاریکردن لە تەندروستیی دەم و ددان، هەنار بۆ تەندروستیی دەم و ددان بەسوودە، توێژینەوەکان دەڵێن پارێزگاری لە پووک دەکات و ڕێگریی لە هەوکردنی دەکات.

بەکارهێنانی هەویرێکی ددان شتن کە هەنار لە پێكهاتەکەیدابێت بۆ ماوەی چوار هەفتە نەخۆشییەکانی دەم و ددان کەمدەکاتەوە، هەروەها کلۆربوونی ددان ڕادەگرێت.

دووەم: پاراستنی تەندروستیی دڵ، هەنار رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی کۆلیستۆڵ و ڕێگری لە ئۆکسانی دەکات، بەوەش دڵ لە گیران و رەقبوونی خوێنبەرەکانی دەپارێزێت.

سێیەم: رێگری لە شێرپەنجە، هەنار دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان کە بەرگریی لەش بەهێزدەکات و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت، چەندین توێژینەوە سوودی زۆری هەناریان بۆ پارێزگاریی پیاوان لە شێرپەنجەی پرۆستات پشتراستکردووەتەوە.

چوارەم: پارێزگاری لە کەمخوێنی، بوونی زۆری ئاسن لە هەناردا هۆکارە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کەمخوێنی.

پێنجەم: هەنار بەسوودە بۆ درەوشانەوەی پێست، بەشداریی زۆری هەیە لە دروستکردنی بابەتەکانی جوانکاریدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share