پێنج بەتەمەنترین بنەماڵەی فەرمانڕەوا لە مێژووی ئیسلامی

تابلۆی دێرینی جەنگێکی عوسمانییەکان

لە مێژووی عەرەب و موسڵماناندا، چەندین بنەماڵەی فەرمانڕەوا هەبوون، کە ماوەی فەرمانڕەوایەتییان سەدان ساڵ درێژەی کێشاوە، هەندێکیشیان حوکمیان لە خاکی چەندین کیشوەردا کردووە.

لێرەدا بەپێی درێژیی ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەیان، پێنج بنەماڵەی فەرمانڕەوای موسڵمان دەخەینەڕوو:

1. بنەماڵەی عوسمانی

عوسمانییەکان بە دوورمەوداترین بنەماڵە لە مێژوو دادەنرێت، بەوپێیەی توانیویەتی ماوەی 623 ساڵ فەرمانڕەوایی بکات، ساڵی 1299 بەردی بناغەی ئیمپراتۆریەتەکە لەلایەن عوسمانی یەکەمەوە دامەزرێنرا، قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتەکە هەندێک بەشی کیشوەرەکانی ئاسیا، ئەورووپا، ئەفریقای باشووری دەگرتەوە. 26 سوڵتان حوکمیان کردووە و ئیمپراتۆریەتەکە لە ساڵی 1922 و لە سەردەمی سولتان محەممەدی شەشەم ڕووخا.

2. بنەماڵەی عەباسی

سێیەم بنەماڵەی فەرمانڕەوای خەلافەتی ئیسلامییە و ماوەی 508 ساڵ فەرمانڕەوایەتی کردووە، ساڵی 750ی زایینی جێگەی خەلافەتی ئەمەوی گرتەوە، بەشێک لە خاکی کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقای لەژێر دەستدا بووە. ساڵی 1258 لەلایەن هۆلاکۆوە ڕووخێنرا.

3. بنەماڵەی عەلەویی مەغریبی

ساڵی 1664 شانشینی مەغریب لەسەر دەستی مەولای شەریف دامەزرێنرا، تاوەکو ئێستاش فەرمانڕەوایەتیی وڵاتەکە بە دەستی بنەماڵەکەوەیە، بەمپێیە ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی 356 ساڵە.

4. بنەماڵەی ئەمەوی

دووەم بنەماڵەی فەرمانڕەوای خەلافەتی ئیسلامییە، ساڵی 662ی زایینی لەسەر دەستی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان دامەزرێنرا، سنووری قەڵەمڕەویی بنەماڵەکە وەک ئیمپراتۆریەت تەماشا کراوە و سنووری ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکە، ڕۆژاوای چین بووە و سنووری ڕۆژاواشی، باشووری ڕۆژاوای فەڕەنسا بووە. دوای ئەوەی عەباسییەکان چوونە سەر کورسی خەلافەت، بنەماڵەکە لە ئەندەلووس درێژەیدا بە فەرمانڕەوایەتی خۆی و تاوەکو ساڵی 950ی زایینی مانەوە.

5. بنەماڵەی فاتمی

یەکەم بنەماڵەی فەرمانڕەوای شیعە بووە و ساڵی 909ی زایینی لە ئەفریقا لەسەر دەستی عوبەیدوڵڵا موهدی بیللا دامەزرێنرا، ئەوکات شاری مەهدیە لە تونسی ئێستا، کرا بە پایتەختی دەوڵەتەکەی موهدی بیللا. دوای حوکمی 262 ساڵ، لە میسر لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی کۆتایی بە ماوەی حوکمی هێنرا.

بابەتی پێشتر

9 هۆکار کە وادەکەن خەڵک حەزیان لە هاوڕێیەتیت نەبێت

بابەتی دواتر

چی ڕوودەدات ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی جیهان کەم ببێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چا-یە

چا خواردنەوەیەکی باوی جیهانییە کە لە رووەکی Camellia sinensis دروست دەکرێت، زۆرترین خواردنەوەیە لە جیهاندا دوای ئاو، رۆژی…
Total
0
Share