“زەوییەك هۆكاری تێكچوونی گەنجانە”

دانیشتووانی گەڕەكێكی شاری بەعقوبە، باس لەوە دەكەن كە زەوییەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكەكەیاندا هۆكاری تێكچوونی گەنجانە.

چەندین وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبوونەتەوە كە كەسانێك لەسەر ئەو پارچە زەوییە هەندێك چالاكی و جووڵەی سەیر دەنوێنن، ئەوەش ناڕەزایەتیی دانیشتووانی شارەكەی لێكەوتووەتەوە و بە لەدەستدانی هۆش و ئاوەز ناوزەدی دەكەن.

ئەو هاوڵاتییانەی لە دەوروبەری پارچە زەوییەكە نیشتەجێن، داواكارن حكومەت دەستوەردان بكات و چیتر ڕێگە بە كەس نەدات بچێتە ئەوێ و جووڵە و نمایشی سەیر و نامۆ بكات و ڤیدیۆكەی بڵاوبكاتەوە.

بەپێی میدیای ناوخۆیی پارێزگای دیالە، بەشێك لە دانیشتووانی بەعقوبە دەڵێن، ئەو زەوییە جادووگەرانەیە و هەوارگەی جنۆكەیە، بۆیە هەر كەسێك بچێتە ئەوێ ئەقڵی لەدەستدەدات و بەبێ ویستی خۆی ڕەفتاری نامۆ دەنوێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغەدەکات

لە ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی تەمەن خوار 17 ساڵان قەدەغەدەکرێت. ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا پرۆژە یاسایەکی…
Total
0
Share