رووداوێکی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

لە ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە ناحیەی کۆکس لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆریپیکئاب و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا روویدا، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان ئاشکراکران

بابەتی دواتر

عێراق كارەبا بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ چوار توێژ دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share