دایك و كوڕێك بە كوژراوی لە سلێمانی دۆزرانەوە

دایك و كوڕێك لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە سلێمانی بە كوژراوی دۆزرانەوە، وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، كوڕەكە سەرەتا دایكی خۆی كوشتووە و دواتریش بە هەمان چەك خۆیشی كوشتووە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە سلێمانی كوڕێك دایكی خۆی كوشت.

وتیشی، “دوای كوشتنی دایكی، چووەتە گۆڕستانی بەكرەجۆ و لەوێ خۆیشی كوشتووە”.

دوای رووداوەكە تیمی فریاگوزاریی خێرای سلێمانی چوونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە.

هاوكات هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێدا و وتی، “هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share