هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن وەستا

ماوەی 20 رۆژە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن وەستاوە و تا ئێستا هیچ لایەنێک روونکردنەوەی لەبارەی هۆکارەکەی نەداوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە 22 ی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن وەستاوە و بێ ئەوەی لایەنی عێراقی و ئوردنی هیچ لێدوانێک لەبارەیەوە بدەن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، وەستانی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن زیان بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت بە تایبەت عێراق چونکە پێویستی بە بەندەرێکی دیکە دەبێت بەهۆی وەستاندنی هەناردە لە بەندەری جەیهانەوە، جگە لەمەش 500 تانکەری گواستنەوەی نەوت بێکارماونەتەوە.

بەپێی رێکەوتنێکی هەردوو حکومەتی ئوردن و عێراق کە ساڵی رابردوو نوێ کرایەوە، رۆژانە عێراق بڕی 10 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن دەکات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕەکەی بۆ 15 هەزار بەرمیل بەرزکراوەتەوە، بەڵام رێکەوتنەکە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات و مەبەستەكەی ئاشكرادەكات. “ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و…
Total
0
Share