عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

ناوەندێكی پیتاندنی یۆرانیۆم – وێنە، گێتی

عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات و مەبەستەكەی ئاشكرادەكات.

“ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم”، ئەمە وتەی سەباح حوسەینی بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە تیشكەكان-ـی سەر بە وەزارەتی ژینگەی عێراقە.

حوسەینی دەڵێت، عێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە لە پێناو وەبەرهێنانی وزەی ئەتۆم و دوای ڕەزامەندیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پڕۆژەكانی لەو بوارەدا دەستپێدەكات و وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە بەكاردەهێنێت.

بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە تیشكەكان لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی عێراق داوە و ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوەیەكیان ئامادەكردووە بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆم و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق هۆکارەکانی پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهاندا ڕوونکردەوە و…
Total
0
Share