نەوت بەرزترین نرخی لە ماوەی شەش ساڵدا تۆماركرد

برێنت 87 دۆلاری تێپەڕاند

نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە نرخەكەیدا تۆماركرد و ئەمڕۆ سێشەممە 87 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاند.

هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 87.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و نرخەكەی بە بەراورد بە دوێنێ 0.84% بەرزبووەتەوە. نەوتی خاوی ئەمریكیش ئەمڕۆ بەرمیلێكی بە 84.38 دۆلارە لە بازاڕەكانی جیهاندا و نرخەكەی بە ڕێژەی 1.3% بەرزبووەتەوە.

لە ساڵی 2014ـەوە بازاڕی نەوت ڕووی لە داتەپین كرد، كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ دۆخەكەی قورستر كرد، بەشێوەیەك، چەند ڕۆژێك نرخی نەوت بە زیاتر لە -30 دۆلار دەفرۆشرا، دواتر بازاڕی نەوت قۆناغ بە قۆناغ بووژایەوە و نرخەكان بەرزبوونەوە، بەڵام ئەو نرخەی ئەمڕۆ نەوتی خاو پێیگەیشتووە، بەرزترین نرخە لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی ساڵێکدا 19 کەس لە هەرێم بە مین گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

شەختە هاتوچۆی لە یەكێك لە ڕێگا سەرەكییەكانی هەولێری سەختكردووە و هۆشداری ‏دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share