شارەزایەكی ئابوری: حكومەتی عێراق ئیفلیج دەبێت

شارەزایەكی بواری ئابوری لەبارەی دۆخی ئابوریی عێراقەوە هۆشداریدەدات و ئاشكرایدەكات حكومەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دووچاری ئیفلیج بوون دەبێت.

ئەكرەم ئەلسەعدی شارەزا و پسپۆڕی بواری ئابوری لە عێراق ڕایگەیاند، گەماڕۆدانی ناوچەی سەوزی بەغداد پێشهاتێكی مەترسیدارە و لێدانە لە دڵی حكومەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت و لە داهاتوودا حكومەتی عێراق دووچاری ئیفلیج بوون دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق پشت بە داهاتی نەوتی فرۆشراو دەبەستێت و نرخەكەشی لەسەر ئاستی جیهان جێگیر نییە كە دواجار هەڕەشەیە لەسەر ئابوریی وڵات بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانیش هۆكارێكی دیكەیە بۆ سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوری لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”. لە کۆنگرەیەکی…
Total
0
Share