“عەرەبی هاوردە” داوای بەروبوومی جوتیارانی کوردی گوندی پەلکانە دەكات

لەلایەن بەشێك لە “عەرەبی هاوردە”وە داوای بەروبوومی جوتیارانی کوردی گوندی پەلکانە دەکرێت.

جوتیارێكی سنوورەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند ساڵێكە لەكاتی دروێنەكردندا رووبەڕووی ئەو كێشەیە دەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ زیاترە و داوای نیوەی بەرهەمی دروێنەكراو دەكەن.

باسی لەوەشكرد، داواكەیان ناڕەوایە و بەهیچ جۆرێك جێبەجێی ناكەن.

محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیاران-یش رایگەیاند، هێزێكی سوپا هێنراوەتە ناوچەكەیان و تەنانەت “رێگری ئاو خواردنەوەشیان لێدەكەن”.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share