دەستكرا بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ تەوتینی مووچە

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژووی 108پەرلەمانتار بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراق كۆكرایەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ داخوازیی خەڵك و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، توانیمان تائێستا واژووی زیاتر لە 108 پەرلەمانتار و سەرۆكی فراكسیۆن كۆبكەینەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینكردنی مووچەی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە سەرۆكایەتیی پەرلەمان نووسراو بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و دادگای فیدڕاڵیی عێراق بكات بۆ جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵا، چونكە بڕیارەكە روون و ئاشكرایە كە دەبێت تەوتین لای بانكە حكومییە فیدڕاڵییەكان بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: چاوەڕوانین حكومەتی عێراق تەواوكاریی شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبووەوە و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت،”چاوەڕوانین حكومەتی عێراق تەواوكاریی شایستەی دارایی…
Total
0
Share