سەرچاوەیەك بۆ ئێستا: شەڕەتەقە لە بازگەی بانی مەقان ڕوینەداوە

سەرچاوەیەكی پۆلیس ڕەتیكردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕەتەقە لە بازگەی بانی مەقان ڕویدابێت.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروستبوونی شەڕەتەقە لە بازگەی بانی مەقان لەسەر ڕێگای كەركوك – سلێمانی، سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی چەمچەماڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” هەواڵەكەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، “شەڕەتەقە لە بازگەكە ڕوینەداوە.”

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەوەی كە ڕویداوە تەنها تەقاندنی چەند گولەیەك بووە بە ئاسماندا لەلایەن كارمەندانی بازگەكەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێری چەند ئۆتۆمبیلێكدا ڕویداوە.

پێتشر لە هەندێك سەرچاوە وابڵاوكرایەوە كە “شەڕەتەقە لە بازگەی كەركوك- سلێمانی لە خۆرهەڵاتی شاری كەركوك دروستبووە.” بەڵام ڕائید عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” دەنگۆكەی ڕەتكردەوە و جەختیكردەوە لە بازگەی ناوبراو هیچ حاڵەتێكی لەو جۆرە ڕوینەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share