مووچەخۆرانی هەرێم دڵنیادەكرێنەوە.. عێراق قەرزەكان بەسەریەكەوە وەرناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی عێراق لە هەرێم دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق ئەو قەرزانە هەمووی بەیەكەوە وەرناگرێتەوە چونكە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەبێت و ناتوانرێت مووچە دابەشبكات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە یاسای بودجەدا میكانیزمی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی سەر هەرێم دیاریكراوە كە لە بانكی TBIی وەرگیراوە لە ماوەی حەوت ساڵدا لە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێتەوە.

راشیگەیاند، هەر بڕە پارەیەك بەناوی قەرزەوە درابێتە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێتەوە و ئەوەی باسدەكرێت كە لەم مانگەوە تەواوی قەرزەكانی چەند مانگی رابردوو وەردەگیرێنەوە هیچ بنەمایەكی نییە چونكە ئەگەر سەرجەم قەرزەكان لە هەرێمی كوردستان وەربگیرێنەوە ناتوانرێت مووچەی مووچەخۆران بدرێت، هەر بۆیە هەنگاوی لەو شێوەیە پەیڕەوناكرێت و قەرزەكان بەو میكانیزمەی لەیاسای بودجەدا دانراوە وەردەگیرێنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 45 دادوەری نوێی راگەیاند

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێریڤان ئەیوب ئازاددەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ سێشەممە، ژنه‌ چالاکوان بێریڤان ئەیوب ئازادبكرێت. دوای 19 مانگ مانەوە لە زینداندا، بێریڤان ئەیوب…
Total
0
Share