کشتوکاڵی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەکرێت

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەکرێت.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە لە کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران دەست بە دروێنەکردنی گەنم دەکرێت، و لە ئێستاشدا لە سایلۆکان ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هاوشێوەی ساڵی رابردوو، بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دانراوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، باسی لەوەش کرد، ساڵی رابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق بڕی 500 هەزار تەن گەنمی جوتیارانی وەرگرت لەو بڕە 230 هەزار تەنی سلێمانی تێدابوو.
وتیشی، ئەمساڵ دەمانەوێت وەرگرتنی گەنم ئازاد بکرێت و بە رێژە نەبێت، ئەگەر نا بکرێت بە نزیکەی 700 هەزار تەن.
بابەتی پێشتر

دەست بەسەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ژێر پردەکەی سلێمانیدا دەگیرێت

بابەتی دواتر

گەنجێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share