دهۆک.. بەهۆی کەشوهەواوە 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و حەوت کەس برینداربوون

لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە هۆکارەکەیان بەستنی ڕێگاکان و خلیسکانی ئۆتۆمبێلەکان بووە.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە سنووری پارێزگاکە بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە حەوت کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەستنی ڕێگاکان بووە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکان خلیسکاون و تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک داوای لە شۆفێران کرد، لەپێناو سەلامەتییان لە کاتەکانی بەیانیان و ئێواراندا بەو ڕێگایانەی ئەگەری بەستنیان هەیە هاتوچۆ نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکوک دەردەبڕم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کەرکوک و ناوچەکانی دەردەبڕم و…
Total
0
Share