بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی بە گرێبەست ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق هەلی دامەزراندنی بۆ حەوت کەس  بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان  حەوت کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت بە مەرجێک دانیشتووی قەزای سەیدسادق بێت”.

ئاشکراشی کرد، “هـەركـەس ئـارەزوومەندە بەشێوەی گـرێبەست دابمەزرێت لـە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە ناو قەزای سەیدسادق دەتوانێت لە ڕۆژانی (11   و 12)ی ئەم مانگە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دامەزراندن سەردانمان بكات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ێویستە داواكار لە پسپۆڕییەكانی (كارگێڕی و ژمێریاری و چـاودێری ناوخۆ) بێت، تەمەنی لە نێوان  – 20)45 (ساڵان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن حكومەت “گرێبەستە 50 ساڵییەكە”یان بۆ ڕوونبكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار واژوویان لەسەر یاداشتێك كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان كردووە، تیایدا داوادەكەن حكومەتی هەرێم گرێبەستە 50 ساڵییەكەی…
Total
0
Share